فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی پارێزگاى دهۆك بڕیاریدا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌دات شه‌ڕه كه‌و له سنوره‌كه‌یان ئه‌نجامدبرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی بریفكانی به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە" له سنوری پارێزگای دهۆك له قه‌زای ئامێدی و ناحیه‌ی شێلادزێ و قه‌زای زاخۆ یاری شه‌ڕه كه‌و ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی ژینگه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئازاڕی باڵنده بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ڕه كه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "ئێستا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێین كه كاری رێكخستنی شه‌ڕه كه‌و ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له دژیان بگرینه‌به‌ر".