ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی بۆ چه‌ند رۆژێك دواده‌خرێت.
دانا محه‌مه‌د، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: وابڕیاربوو رۆژی 24ی ئه‌م مانگه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی – توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و گه‌شتانه راگیراون، بۆیه هه‌ندێك كاروباری پێویسته بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركیا و عیراق و كۆمه‌ڵێك رێكاری لۆجیستی و ته‌كنیكی.
ڕاشێگەیاندووە: "توركیا سووره له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، به‌ڵام ره‌نگه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، ماوه‌ی رۆژێك یان دوو رۆژ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان دوابكه‌وێت".