ڤیدیۆ.. لەهەولێر روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێل روویدا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانونوی دووەم بەهۆی پێچكردنەوەیەكی نایاساییەوە پێج ئۆتۆمبێل لە هەولێر پێكییانداداو زیانێكی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی هەوڵی پێچكردنەوەی نایاسایی تاكسیەك پێنج ئۆتومبێلی توشی پێكدادان كردوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە روداوەکە لە کاتژمێر 12 نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری لەنزیك قوتابخانەی ئەحمەدی خانی روویداوە، نیسان سەنیەكی تاكسی هەوڵیداوە لەشوێنێك پێچبكاتەوە، بەڵام لەوكاتەدا لەلاینی ناوەڕاستی ریگایەكە بووە بەبێ سەیركردن یەكسەر رێڕەوی گۆڕیوەو كەوتوەتە سەر رێڕەوی پیكابێك، ئەویش خۆی پیاكێشاوە، خۆ پیاكیشانەكە بوەتە هۆی كۆنترۆڵ لەدەستدانی تاكسییەكەو چونی بۆ دیوەكەی تری شەقام، لەوێش بارهەڵگرێك خۆی پیاكێشاوەو خستویەتیە سەر رێڕەوی ئۆتۆمبێلێكی تر و ئەویش خۆی پیاكێشاوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی روداوەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆر بەر هەر پێنج  ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە، لەكاتێكدا ئەو هەموو زیانە دەتوانرا نەكەوێتەوە، ئەگەر سەیرێكی ئاوێنەكان بكرایە بەر لەڕیڕەو گۆڕینەكە.





PM:05:33:23/01/2019