باوکی کچە هەڵاتوەکەی سعودییە کۆچی دوایی کرد

باوکی رەهەف  ئەو کچەکی کە لەماوەی رابردودا لەدەست توندودیژی خێزانی لە سعودیە هەڵاتو  لە کەنەدا مافی پەنابەری وەرگرت کۆچی دوای کرد.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندنەکانی کوەیت بڵاویکردەوە، کە باوکی ڕەهەفی هەڵهاتوو لە وڵاتی سعودییە، جەڵتەی دڵ لێیداوە و پاش ماوەیەکی کەم مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات خێزانی رەهەف لە بە بڵاوکردنەوەی پۆستیك لە فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی باوکیان پشتڕاستکردووەتەوە و نوسیویەانە کە بە جەلتەی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ریاز لە سعودیە کۆچی دوایی کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا کچێکی سعودی بە ناوی رەهەف بە هۆی  هەڕەشەی خیزانەکەی لە سعودییە هەڵات وخۆی گەیاندە تایلاند دەیویست لەوێوە بگاتە ئوستراڵیا، بەڵام کاربەدەستانی تایلاند بڕیاریاندا بینێرنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی پێش ئەوەی بڕیارەکە یەکلایی بکرێتەوە.

دواتر سەرۆك وەزیرانی کەنەدا لەو بارەیەوە رایگەیاند، کە کەنەدا پشتگیریی لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان دەکات لە جیهاندا، کاتێك نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لێکردووین کە مافی پەنابەری بدەین بەو کچە، بەو داوایە رازی بووین.



PM:12:08:24/01/2019