پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، له‌گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی برایه‌ك برا گه‌وره‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ کوشتووە.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشممه 29 ی کانونی دووەم به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان دوو برادا دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامدا برا بچوكه‌كه برا گه‌وره‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
ئەوەشهاتووە كوژراوه‌كه ناوی (ف. ل. ا) ته‌مه‌نی 28 ساڵانه‌و بكوژه‌كه ناوی (ف. ل. ا) ته‌مه‌نی 20 ساڵانه.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌شتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه كه‌برا بچوكی كوژراوه‌كه‌یه ده‌ستگیربكرێت، له ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیركراوه.