یەکێتی: لەبەر تورکیا بڕیارماندا تەڤگەری ئازادی لێرە نەمێنێت

سەرکردەیەکی یەکێتی ڕایگەیاند "لەبەر نیگەرانییەکانی تورکیا بڕیارماندا تەڤگەری ئازادی لێرە نەمێنێت و پێشتریش پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ پەکەکە نەبووە."

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی وتووە توركیا نیگەرانبوو كە تەڤگەری ئازادی لێرەن، بۆیە بڕیارماندا بارەگاكانیان لێرە نەمێنێت.

ڕاشیگەیاندووە یەکێتی لە هەوڵدایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ تورکیا بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیمان دا.

ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدەین پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ هەبێ و لەگەڵ کوردانی ئێران و تورکیا پەیوەندییەکی باشمان هەبێت، بەڵام ناتوانین هاوسەنگی ڕاگرین.



PM:09:01:31/01/2019