پەرلەمانتارێک: دوای پەسەند کردنی بوجەی عێراق پاشەکەوت نامێنێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای پەسەند کردنی بوجەی عێراق پاشەکەوت نامێنێت وسەرجەم ئەو بڕیارانەشی بە مەبەستی زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێن هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
 
د. ناسر ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"دوای پەسەندکردنی بودجەی عێراق و خەرجکردنی پارەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بەبێ پاشەکەوت مووچە دابەش دەکرێت".

پەرلەمانتارە کوردەکەی بەغداد وتیشی، هەر بڕیارێک بۆ زیادکردنی موچە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێتبۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ئەگەر بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.




PM:04:10:09/02/2019