سیروان بارزانی سەرکردە لەھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕەخنە لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا، دەگرێت و بە ھەڵەیەکی ستراتیژی لەقەڵەم دەدات.
ئەو فەرماندەیە لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوەش ڕەتدەکاتەوە کە ناوچەیەکی ئارام لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لەژێر چاودێری تورکیا دروستکرێت.
بارزانی ڕەخنەی لەسەر مەسەلەی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام ھەیە و دەڵێت:"ئەردۆگان ئەو ناوچە جیاکراوەیە بۆ ئاوارەکردنی کوردەکان بەکاریدەھێنێت، ھەروەک ھێزەکانی لە عفرین لەمانگی ئادار کردیان."
بارزانی دەشڵێت:"ئەگەر تورکیا و گروپەکانی سەر بە ئەردۆغان بچنە ئەو ناوچەیە، ئەوا تووشی پێکدادان دەبن لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە )، ئەوکات لە ناوچەیەکی ئارامەوە دەگۆڕێت بۆ ناوچەیەکی جەنگ و ململانێ."
سەرچاوە: pontpost
لوقمان غەفوور