کەرکوک...نارنجۆکێک فڕێ دەدرێتە ماڵی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کەرکوک رایگەیاند، نارنجۆکێک فڕێدراوەتە ماڵەکەیانەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

فەرھاد مەحمود بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکى ئەمشەو دووشەممە ١١ی شوباتى ٢٠١٩، نارنجۆکێک فڕێدراوەتە ماڵەکەیان لە گەڕەکى ڕەحیماواى شارى کەرکوک.

وتیشی، نارنجۆکەکە هیچ زیانیكی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام دەرگا و پەنجەرەى ماڵەکەیانی شکاندووە.

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدانییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە بەڕێوەبەری بنکەیەکى پۆلیسە، لەسەر ڕووداوەکەش سکاڵاى یاسایی تۆمارکردووە".


AM:11:15:11/02/2019