سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر تەقینەوەکەی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران رایدەگەیەنێت" هێرشه خۆكوژییه‌كه له‌ڕێی ئۆتۆمبێلێكی پڕ له ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ئه‌نجامدراوه".
لە رگەیەندراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێرانی ئاشکرای دەکات ئەو تەقینەوەیەی ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 13ی شوباتی 2019 روویداوە "هێرشه خۆكوژییه‌كه له‌ڕێی ئۆتۆمبێلێكی پڕ له ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ئه‌نجامدراوه كه له نزیك پاسێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه".
شانەی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "یه‌كه‌یه‌كی سه‌ر به باره‌گای قودسی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران له‌ناو پاسه‌كه‌دا بوون".
سوپای پاسداران ئەوە دەخەنە روو "له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رگریكاری سنووری نیشتمانی ئیسلامی کوژراو و برینداربوون".
ئەمشەو تەقینەوەیەک لەڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە له‌نزیك رێگای خاش- زاهیدان-ی سه‌ر به سیستان و بلوجستانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ڕویدا کە بە پاسێكدا تەقییەوە ئامارە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن ٢٠ پاسدار كوژراون و ٢٠ی تر برینداربوون".