مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەندراوێکی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی کوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئەمشەو دووشەممە مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان راگەیەندراوێکى لەسەر پرۆسەى بەڕێوەچوونى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند
"جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌ك بوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی چه‌ند لیستێكی بچوكی تر به‌ده‌ر له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دووهه‌مین لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، به شێوازێكی په‌له‌پرۆزێیانه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به كه‌مو كوڕیه‌كی زۆری سیاسی و یاساییه‌وه ئه‌نجامدا.
دەقی راگەیێندراوەکە:
راگەیەندراوێك بۆ رای گشتی لە مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه..
له‌كاتێكدا كه جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له‌ناوه‌وه‌و دره‌وه‌ى هه‌رێم له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دابوون، له‌پاش تێپه‌ڕبونى نزیكه‌ى چوار مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و له‌ده‌رئه‌نجامى ڕێككه‌وتنێكى گشتگیرى هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان لیسته براوه‌كاندا و به‌شداربوانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانى دانیشتنى ته‌واوكارى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام جێگاى سه‌رسوڕمانى هه‌موو لایه‌ك بوو كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى چه‌ند لیستێكى بچوكى تر به‌ده‌ر له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دووهه‌مین لیستى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه لیستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه، سه‌باره‌ت به شێوازى حكومڕانى و پلان و به‌رنامه‌ى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان و بوژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى ناسروشتى كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى تر به شێوازێكى په‌له‌پرۆزێیانه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان به كه‌مو كوڕیه‌كى زۆرى سیاسى و یاساییه‌وه ئه‌نجامدا، كورد وته‌نى (گرێى ده‌ستیان خسته ده‌م)، له كاتێكدا كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان داواى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ماوه‌ى بیست و چوار كاتژمێر كردبوو به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێگا چاره‌ى گونجاو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى جیاوازیه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا بڕیارى نابه‌رپرسانه دراو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌و شێوازه ئه‌نجامدا كه هه‌موو لایه‌ك بینیمان. هه‌ر بۆیه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تێبینى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه هه‌یه و پێمان وایه كه ئه‌وه خزمه‌ت به به‌رەو پێشچوونى پرۆسه‌ى سیاسى و لێكه‌وته‌كانى له داهاتوودا له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه ناكات.
مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
18/2/201