کەنەدا فۆرمی پێشکەشکردنی کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکەی بڵاوکردەوە

حکومەتی کەنەدا ساڵانە هەزاران پەنابەر لە چەندین وڵاتەوە بەمەبەستی نیشتەجێ کردنیان دەباتە وڵاتەکەی، هێنانی ئەو پەنابەرانەیش بە پشت بەستن بە چەند پڕۆگرامێكی وەزارەتی کۆچ و پەنابەران ئەنجامدەدرێت، بڕیارە بۆ سێ ساڵی ئایندە نزتکەی یەک ملیۆن پەنابەر وەربگرێت.

ماڵپەڕی "فۆکس نیوز"ی ئەمەریکیی لینکی کردنەوەی فۆرمەکە و هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بڵاوکردووەتەوەو بەپێی لینکی هاوپێچ، کۆمپانیای خزمەتگوزاری جیهانی ( CVP) هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی بۆ زانیارییەکان دەکات و یارمەتی داواکاریش دەدات لەچۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا.

کۆمپانیاکە چۆنیەتی خزمەتگوزارییەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردووەکە  لەڕێگای راوێژکارێکی شارەزاوە هەڵسەنگاندن بۆ زانیارییەکان دەکەن و ڤیزا و پرۆگرامی گونجاویش بۆ کەسەکە دەستنیشاندەکەن، بەجۆرێک داواکار دڵنیادەکرێتەوە لەگونجاندنی زانیارییەکانی و ئەگەری قبوڵکردن و نەکردنی پێش پێشکەشکردنى فۆرمەکە.

هەروەها ئەوەشدەخەنەڕوو، کۆمپانیاکە لەلایەن حکومەتی کەنەداوە رێگەپێدراوە و بەچەندین زمان خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشدەکات و قۆناغەکانی پرۆسەی وەرگرتنەکە ئاساندەکات.

جێی ئاماژەیە لەمەڤامبەر پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا و هاوپێچلەگەڵ پێشکەشکردنی چەند خزمەتگوزارییەک بڕێک پارەی کەم وەردەگیرێت، کە کۆمپانیایەکی ناحکومی وەریدەگرێت.

بۆ کردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە 


PM:10:21:18/02/2019