حەوت پەرلەمانتاری بەریتانیا دەستلەکار دەکێشنەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە 18ی شوباتی 2019حەوت پەرلەمانتاری بریتانیا کە سەر بە پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتەن دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویکردەوە، ئەو پەرلەمانتارانە بەهۆی  پرۆژەیەکی جێرمی کۆربینی رێبەری پارتەکەیان بۆ پرسی برێکست دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی پەرلەمان کردووەو پێیان وایە پارتەکەیان لەلایەن مەکینەی سیاسی چەپەکانەوە هاککراوە.

ئەو حەوت پەرلەمانتارە کە بریتین لە لێسلی، لوسیانا، ئەنجێلا،  گاڤین، چوکا، مایک و ئان کۆفی و، هاوکات رەخنەی توندیشیان لەهەڵوێستی پارتەکەیان بەرامبەر پرسی جولەکە گرتووەو پێیانوایە لەو روەوە کەمتەرخەمی زۆری نواندوە.

کریس لێسلی پی، کە یەکێکە لەو حەوت پەرلەمانتارە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد بەڵگەکانی خیانەتی پارتی کرێکاران لەیەکێتی ئەوروپا تادێت زیاتر دەبێت و ئێستا هەموان دەتوانن هەستی پێبکەن، هەروەها لەبری ئەوەی پشتیوانی خەڵکی بکات دواین قسەی خۆیان بکەن،  لە ئێستادا ئەو پارتە پشتیوانی حکومەت دەکات بۆ دەرچون لەکێتی ئەوروپا.


PM:11:17:18/02/2019