ساز ئاسۆ لە شوێنێکی نەشیاو وێنە دەگرێت

خانمە میدیاکاری شۆخ و شەنگی ناسراو "ساز ئاسۆ" لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی جیاواز بڵاودەکاتەوەو پێی وایە وێنەکەی لە شوێنێکی نەشیاو گرتووە.

لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ وێنەیەکی خۆیبڵاوکردوەتەوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووەو لەسەر وێنەکە نوسیویەت، " شوێنی ڕەسم نی یەو باکگراوندەکەشی جوان نی یە، بەڵام وتی با ڕەسمێک بگرم بۆ خۆشی ،وتم ئەمە کەی شوێنی ڕەسمە ! دوای بە دڵیشم بوو  هیوادارم ساحێبی ئەو سەیارانە مسجم بۆ نەکەن بڵێن بۆ لای سەیارەی ئێمەوە ڕەسم ئەگریت".

ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.




PM:09:03:19/02/2019