سەرەڕای جێگیرکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بوودجەی عێراق، به‌ڵام بەگوێرەی زانیاریه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی داوای لە وەزارەتەکان کردووە موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه به پاشه‌كه‌وته‌وه ئاماده‌بکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە گەنجینەکانەوە ده‌ست كه "سپی" كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێی گه‌نجینه‌كانه‌وه داوای له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كردووه كه لیستی مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2019 به پاشه‌كه‌وته‌وه ئاماده به‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پشکی هه‌رێمی له بودجه‌ی گشتی عێراق دیاریكراوه و به‌مه‌ش هه‌رێم ده‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌بێ پاشه‌كه‌وت بدات، به‌ڵام تائێستا بریار نییه پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لابچێت و ناشزانرێت كه‌ی لاده‌درێت.