سوپاى پاکستان بە هۆکاری بەزاندنی سنوری وڵاتەکەی تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی جەنگی هندستانی راگەیاند.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، پاکستان رایگەیاندوە کە دوو فڕۆکەی هیندستانیان له ناوچه‌ى بودگامی كشمیر خستووه‌ته خواره‌وه‌و فڕۆکەوانێکی هیندیشیان بەدیلگرتووە.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هیندستان سنورى ئاسمانى پاكستانیان به‌زاندووه، به مه‌به‌ستى به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌یان ئەو کارەیان ئەنجامداوە، هەروەها پێشتر هۆشداریان داوه‌ته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هیندستان".
هەروەها لە دوای تێکشکانی فڕۆکە جەنگییەکانیان دەسەڵاتدارانی هیندستان فڕۆکەخانەی سرینجاریان لە کشمیر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر داخستووە.
گرژی و ئاڵۆزی لە نووێان پاكستان و هیندستان بە ڕادەیەکی مەترسیدار په‌ره‌ى سه‌ندووه و پێشبینی دروستبوونى جه‌نگێكى گه‌وره دەکرێت له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا.