پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 30 تۆمەتباری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 30 تۆمەتباری ڕاگەیاند كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ "سپی" نێردراوە ڕایگەیاندووە "لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆدەستگیركردنی تۆمەتباران و ئەو كەسانەی كە لەدادگاوە فەرمانی گرتنیان هەیە ،هەریەكە لە هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن و بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ 30 تۆمەتبار دەستگیردەكەن" .

ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ 21 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەپێی ماددەكانی :

- 405-31 ، تۆمەتبار (م ، ح ،ع ) لەدایكبووی 1984 تەقەكەی لە هاوڵاتییەك كردووەو برینداری كردووە و لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە .

- دوو تۆمەتباری تر دەستگیركراون كە هەستاون بەسوتاندنی سەیارە و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
-تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی .
- شەش تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی .
- یانزە تۆمەتباری تر دەستگیركران بەپێی چەند ماددەیەكی جۆراوجۆر لەیاسای سزادانی عیراقی .

هەروەها ڕۆژی 26-2-2019 ،هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن 9 تۆمەتباریان دەستگیركرد بەپێی ماددەكانی 413 و 446 و چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی .




PM:01:59:27/02/2019