لە میسر .. یەکەم قوربانی ڤیاگرای ژنان تۆمار کرا

لە شارێکی وڵاتی میسر بەھۆی خواردنی حەبێکی " ڤیاگرا "دا تایبەت بە زیادکردنی چالاکیی سێکسیی خانمان، گیانی لەدەست دا.
 
میدیاکانی وڵاتی میسر بڵاویان کردەوە کە ژنێکی میسری لە گوندی " واست " لەشاری ئەسیوت، بەناوی " سابرین "، کە تەمەنی ٢٥ ساڵە، دوای خواردنی حەبی ڤیاگرای خانمان و سەرجێیی کردن لەگەڵ ھاوسەرەکەی، لەسەر جێگا گیانی لەدەست داوە.

پۆلیسی ئەسیوت رایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ھیچ شوێنەوارێکی تاوان لەسەر جەستەی ئافرەتەکە نییە و تەرمەکەی نێردراوەتە پزیشکی دادوەری بۆ دیاریکردنی ھۆکاری مردنەکە.

میدیاکان باس لەوە دەکەن ئەگەر پزیشکی دادوەری پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەو ژنە بەهۆی ڤیاگرای خانمانەوە گیانی لەدەست داوە، ئەوا دەبێتە یەکەم حاڵەت لە میسر، کە ژنێک بەو دەرمانە گیان لەدەست بدات.

ڤیاگرای خانمان (فلیپانسرین)، دەرمانێکە بۆ بەرزکردنەوەی چالاکیی سێکسیی ژنان، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە (میسر) رێگای بە فرۆشتنی ئەو دەرمانە داوە.



AM:09:58:01/03/2019