وەزیری دارایی کۆتایی بەو مشتومڕە هێنا کە لەناومیدیاکانی نزیک پارتی دروستبووە لەسەر ئەو مووچەیەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەدرێت، حەملان بە ناراستەوخۆ وەڵامی دڵشاد شەهاب دەداتەوەو دەڵێت " ئەو مووچەیەی دەردێت بەبی پاشکەوت مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ یە".
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند " له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو".
رێباز حه‌ملان لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی " له‌مه‌ودوا مانگانه به بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌یش ده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پاره‌كه ئاماده‌یه و له یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
دڵشاد شەهاب راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران ئەمشەو رایگەیاند" ئەو مووچەیەی دەدرێت مووچەی مانگی سێ ی ٢٠١٩ دەبێت".
هه‌روه‌ها ئەو هەواڵەی سپی میدیاشی پشتڕاستکردەوە لەسەر پارەی قەرزی بەڵێندەران و وتی " 100 ملیۆن دینار ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ره‌كاندا و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی".
ئاشكراشیكرد، له یه‌ك مانگدا 157 ملیۆن دۆلار دێته بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هه‌واڵه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كوردستان گرنگه.