وەزیرێکی ترەمپ دەستیلەکار کێشایەوە

وەزیری هێزی ئاسمانی ئەمریكا  و کاندیدی پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە دەستی لەکارکیشایەوە.

هیزەر ویڵسون وەزیری هێزی ئاسمانی ئەمریکا کە هاوکات دیارترین كاندید بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە تویتێكیدا نوسیویەتی "ڕۆژی هەینی سەرۆك ترەمپم ئاگاداركردوەتەوە كە لەكۆتایی ئەم مانگەدا كۆتایی بەكارەكەی دێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ پیشەكەی خۆی كە سەرۆكی زانكۆی تەكساسە".

لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی جیمیس ماتیس وەزیری بەگریی ئەمریكا ئەمە دووەم کەسایەتی پلە باڵایە کە لەو وەزارەتە دەستلەکاردەکێشیتەوە.






PM:05:29:09/03/2019