یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2019/3/9 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه نایابه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان و یانه پله‌یه‌كه‌كانی لاوانی كوردستان و فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامدرا، تیروپشك بۆ هه‌ردوو خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی شێوازی به‌رێوه‌چوونیان، كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
• خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان به به‌شداری (21) یانه، كه به‌سه‌ر سێ گرووپ دابه‌شكراون ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌كانیش به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت، له هه‌ر گرووپێك یه‌ك یانه بۆ خولی نایابی لاوانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 سه‌رده‌كه‌وێت.
گرووپی یه‌كه‌م: (برایه‌تی، ئاسۆ، ئاڵا، سۆران، شه‌قڵاوه، جیهان و زانكۆی جیهان).
گرووپی دووه‌م : (ئاشتی، ده‌روازه، خاك، سۆلاڤ، چه‌مچه‌ماڵ، رانیه و كۆیه).
گرووپی سێیه‌م: (هه‌ڵه‌بجه، ده‌ربه‌ندیخان، رزگاری، سیروانی شاره‌زوور، كفری، سه‌یدسادق و به‌ختیاری).
• خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان به به‌شداری (13) یانه، كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (هه‌ولێر، زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، شێروانه، رزگاری، ئارارات، برایه‌تی، زانكۆی جیهان، دهۆك، جیهان، سیروانی نوێ و گاره) به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و، بۆ وه‌رزی 2019/2020 دوو یانه بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی لاوانی كوردستان داده‌به‌زێت.
• پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان به به‌شداری (65) فێرگه به شێوازی ده‌رچوون به دوو دۆڕان به‌رێوه ده‌چێت:
• له گرووپی هه‌ولێر چوار فێرگه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
• له گرووپی دهۆك یه‌ك فێرگه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
• له گرووپی كه‌ركووك سێ فێرگه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
• له گرووپی سلێمانی سێ فێرگه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
• له گرووپی هه‌ڵه‌بجه سێ فێرگه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
• له گرووپی راپه‌ڕین دوو فێرگه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
• له گرووپی گه‌رمیان دوو فێرگه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
2- خولی راهێنه‌رانی فێرگه‌كانی كوردستان له رۆژی شه‌ممه 2019/3/16 له شاری سلێمانی له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات، كه پێویسته راهێنه‌ری فێرگه‌كان به‌شداربن و له هه‌ر فێرگه‌یه‌ك یه‌ك راهێنه‌ر بۆی هه‌یه به‌شداری بكات، سه‌رجه‌م وانه‌كانیش له لایه‌ن دكتۆر (جه‌مال ساڵح) وانه‌بێژی ئاسیایی ده‌گوترێته‌وه.
3- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی (21) ـی خولی نایابی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 2019/3/19 له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
4- هه‌ردوو یاری (زاخۆ × دهۆك) و (برایه‌تی × پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر) له گه‌ڕی (20) ـی خولی نایابی كوردستان، كه له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی 14-15 ـی 3 ـی 2019 له یاریگه‌كانی یانه‌ی زاخۆ و یانه‌ی شه‌قڵاوه، به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان بۆیان هه‌یه له یاریگه ئاماده‌بن، هانده‌رانی هه‌ر یانه‌یه‌ك له یاریگه ئاماده‌بێت توندترین سزا ده‌درێت.
5- خولی نایابی لاوانی كوردستان له رۆژی هه‌ینی 2019/3/15 له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره ده‌ست پێده‌كات.
6- له یاری نێوان پێنجوێن و قه‌ڵادزێ له خولی پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه (هه‌ڵمه‌ت حه‌یده‌ر) به ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڵێكی دروست و هه‌ژمار نه‌كردنی لێدانێكی سزای دروست، بڕیاردرا به راگرتنی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له به‌رێوه‌بردنی یاری.
7- به پشتبه‌ستن به راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیاری یاری نێوان گازی باكوور و ئارارات، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و پیشه‌ی خۆی و هه‌ڕه‌شه كردن، له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ری یانه‌ی گازی باكوور (یوسف كه‌ركووكی)، بڕیاردرا به سڕكردنی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته، كه بۆی نییه له نێو یاریگه ئاماده‌بێت، له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ره‌فتاره سزاكه‌ی توندتر ده‌بێت.
8- سكاڵای یانه‌ی مه‌خموور له‌سه‌ر یانه‌ی سێمێڵ له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی یاری پێكردنی یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به ناوی (سه‌فوان نایف)، كه ناسنامه‌ی باری شارستانی موسڵه و، له وه‌رزی 2009/2010 وه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ر له یانه‌ی هه‌ندرێن یاری كردووه، ئه‌مه‌یش ده‌رچوونه له رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كه پێویسته ته‌نیا یه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ر له خولی پله‌دووه‌كانی كوردستان یاری بكات، له كاتێكدا یانه‌ی سێمێڵ دوو یاریزانی یاری پێكردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه و وردبینی ته‌واو بڕیاردرا به:
• هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی مه‌خموور.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی سێمێڵ به دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره دوور له گیانی وه‌رزشییه.
9- له یاری نێوان زێره‌ڤانی و شێروانه له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و به‌كارهێنانی وته‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به ناوبژیوانی یارییه‌كه له لایه‌ن (سلێمان ره‌مه‌زان) راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی له یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
10- له یاری نێوان جیهان و خه‌بات له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه (رزگار حه‌مید)، كه به هۆی نه‌بوونی لۆگۆی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر درێسی یانه‌ی خه‌بات و دواكه‌وتنی یارییه‌كه بۆ نیو كاتژمێر، بڕیاردرا به راگرتنی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ.
11- له یارییه‌كانی داهاتووی خولی نایابی كوردستان و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی دیكه، یانه‌كان ده‌توانن تۆپی یاسایی و شیاو ئاماده بكه‌ن و به‌كاری بێنن.
12- له یاری نێوان دووكان و بازیان له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و به‌كارهێنانی وته‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به یاریزانان له لایه‌ن (ئه‌سعه‌د ستار) پزیشكی یانه‌ی بازیان، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
13- له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌ی ده‌روازه به بێ هیچ هۆكارێك له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت، بڕیاردرا به:
* هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه به ئه‌نجامی (5-0) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت.
* غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ده‌روازه به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
* له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه، له ته‌واوی چالاكییه‌كانمان پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كرێت.
AM:12:13:10/03/2019