ئەمشەو ١٠ی ئاداری ٢٠١٩ ئۆپەراسیۆنی
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بۆسەر باغۆز دەستیپێکرد و شەرێکی قورس بەڕێوەدەچێت.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، کە ئەمشەو ١٠ی ئاداری ٢٠١٩ ئ هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بۆسەر دوا مەنزڵگای داعش لە شارۆچکەی باغۆز لە دێرەزوور کە تا ئێستا لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە دەستیپێکرد.
بەپێی ئەو میدیایەنە، لە ئێستادا شەڕێکی زۆر قورس لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدەو چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە لە ئارادایە.
ماوەی زیاتر لە مانگێک دەبێت هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنەکەیان دواخستووە بۆ ئەوەی خەڵکی سیڤیلی ناوچەکە و ئەوچەکدارانەی داعش بێن خۆیان رادەست بکەن، لەو ماوەیەشدا خەڵێکی زۆر خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە، بەڵام هێزێکی داعشی تێدا ماوەو هەسەدە بە پاڵپشتی هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان و لەسەرو هەمویانەوە ئەمریکا دەستیان بە هێرشەکانیان کرد.
باغۆز دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشه له سووریا و له عێراقیش هیچ رووبه‌رێكی زه‌وییان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه، ئه‌گه‌رچی ناوه ناوه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌رده‌كه‌ون و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز له 9ی شوباتی 2019 ده‌ستیپێكر، بەلام مانگێک پێش ئێستا بەهۆی بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌ی چه‌كدارانی داعش ئۆپەراسیۆنەکەی راگرد، بەڵام ئەمشەو هه‌سه‌ده دەستیکردەوە بە ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی.