موچەی پەروەردە بە پاشەکەوتەوە دابەشدەکرێت

ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند موچەی مانگی ١٢ی پەروەردە بە پاشەکەوتەوە خەرج دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دڵنیایی دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەرامبەرانی پەروەردە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە،"دوای ئەوەی بڕیاردرا موچەی مانگی دوانزە بە بێ پاشەکەوت خەرج بکرێت، بەڵام لەپێناو زیاتر دوانەکەوتنی ڕۆژەکانی پێدانی مووچەی سەرجەم پەروەردەکان لە ئێستادا موچەی مانگی ۱۲ بەپاشەکەوتەوە خەرج ئەکەن.

راشیگەیاند، لەڕۆژانی ئایندەدا و لەنزیکترین کاتدا بەپاشکۆیەکی تر ئەوەی پاشەکەوت کراوە خەرج دەکرێتەوە ئەو حەڵيتەش تەنها بۆ ئەم مانگەیەو لە مانگی داهاتووەوە بەبێ پاشەکەوت موچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت".

ئەو ئەندامەی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانداواشی لە ژمێریارانی پەروەردەکان کرد، کە هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گەڕ.

بەهۆی تەواوبونی وردبینیکردن لە موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران و مامۆستایانی پەروەردە ناتوانرێت هەڵوەشێنرێتەوە، بۆیە موچەی بەشێک لە پەروەردەکان بە پاشەکەوتەوە خەرج دەکرێت و دواتر بە پاشکۆیەک زیادەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.

بڕیاربوو سبەینێ موچەی وەزارەتی پەروەردە بێ پاشەکەوت خەرج بکرێت، بەڵام هەڵنەوەشاندنەوەی وردبینی کردن  بەشێک لە پەروەردەکان بێ پاشەکەوت موچەکەیان بۆ خەرج بکرێت.


PM:11:09:10/03/2019