"سپی" لیستی موچە نەدراو و پاشەکەوتکراوەکانی هەر پێنج ساڵەکەی موچەخۆران بڵاودەکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە سەرەتای 2016وە، بەناوی پاشەكەوتەوە بڕێك پارەی لەموچەخۆران گلدەداتەوە، لەوكاتەوە ماوەی سێ ساڵە قەرزاری تەواوی فەرمانبەرانە، ئەمەش جگە لەو موچانەی کە بەتەواوی نەدراونەتە موچە خۆران.

لە خشتەیەکدا کە وێنەیەکی لای "سپی"ە تیایدا لیستی سەرجەم ئەو موچانە خراونەتەڕوو، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزاری موچەخۆرانە.

بەپێی خشتەکە حکومەت هەشت موچەی تەواو قەرزاری موچەخۆرانەو، ٣٤ موچەشی بە پاشەکەوتەوە دابەشکردووە.

رۆژی هەینی رابردوو  ٨ی ئازار، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتن و کۆتاییهاتنی بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران راگەیاند، بەبێ ئەوەی هچ روونکردنەوەیەک بدات سەبارەت بە میکانیزمی دانەوەی قەرزەکانی بە موچەخۆران.

 

 


PM:10:07:11/03/2019