فەیسبووک بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی لەکارکەوتنی تۆڕەکەیان بۆ هەندیک لە بەکارهێنەرانیان پەیوەندی بە هێرشی ئەلکترۆنییەوە نییە.

پاش لەکارکەوتنی تۆڕەکە بۆ چەند کاتژمێرێک کۆمپانیای فەیسبووک لە تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئاگادارن هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئەپەکانی فەیسبوک کێشەیان هەیە بەڵام دڵنیاییان پێدەدرێت کە کێشەکە پەیوەندی بە هێرشی ئەلکترۆنییەوە نییە، لە زووترین کاتدا چارەسەری کێشەکە دەکەن.

هاوکات کۆمپانیای فەیسبوک جەختیکردووەتەوە، ئەو کێشەیە بەهۆی هێرشی "دۆس ئەتاک" نییە.

شەوی ڕابردوو ماڵپەڕ و ئەپی فەیسبوک بۆ هەندێک بەکارهێنەر لەکارکەوت، ئەوانەشی کە فەیسبوکەکەیان لەکارکەوت ئەم ئاگادارکردنەوەیان بۆ هاتووە و لە ئاگادارکردنەوەکەی فەیسبوکدا نوسراوە "لە ئێستادا فەیسبوک وەستاوە، بەهۆی کارکردن و چاکسازیی تێیدا، بەڵام لەماوەی چەند خولەکێکی تردا کارادەبێتەوە".

کۆمپانیای  فەیسبوکیش ڕایگەیاندووە، کێشەیەک لە تۆڕەکەیان دروستبووە و کار بۆ چاککردنی دەکەن.

.


AM:08:36:14/03/2019