سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌راسیمی 31هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ته‌واوده‌كرێت و ئەمساڵ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز یادەکە ده‌كرێتەوە.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا كامه‌ران مسته‌فا، وته‌بێژی مه‌راسیمی ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ جگه له هه‌ڵه‌بجه، له ناوچه‌كانی شاره‌زوور و سه‌یدسادق و پێنجوێن به‌شدارده‌بن له‌مه‌راسیمی ساڵیادی كیمیابارانی شاره‌كه‌و له‌وێش یاده‌كه ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: به‌رواری 16ی 3، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه به‌دروشمی(هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و ژیانه‌وه، هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و هیوا) مه‌راسیمه‌كه ده‌ست پێده‌كات، له‌زانكۆش پانێڵ ده‌به‌سترێت به مه‌به‌ستی هه‌نگاونان بۆ گه‌شه‌كردنی هه‌ڵه‌بجه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌یادی ئه‌مساڵدا، دروستكردنی لۆبیه‌كه، بۆكرانه‌وه‌ی زیاتری هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رنجڕاكێشانی وڵاتان و ڕێكخراوه‌كان له‌پێناو خزمه‌تی زیاتر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
كامه‌ران مسته‌فا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاره میوانێكی زۆر به‌شدارببن، بانگهێشتی سه‌رجه‌م ڕێكخراو و لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مساڵ، كه‌مترین وتار خوێندنه‌وه هه‌بێت و زۆرترین چالاكی نیشان بده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ مه‌راسیمه‌كه راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی پێویستی دیاریكردوه، تائێستا 50 ملیۆن دینارمان به‌ده‌ست گه‌شتوه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێ خۆمان بناسێنین وه‌ك كه‌یس، له‌بری ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ڕێگه‌ی ماده‌وه كار بكه‌ین.