کەشةاسی عێراق رایگەیاند، کە شەپۆلێکی باران و رەشەباو خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات، ماوەی دوو رۆژیش دەخایەنێت.
دەستەی كه‌شناسی عێراق بلاویکردەوە رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ئەم هەفتەییە ئاسمانی عێراق هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێك كات و هه‌ندێك ناوچه باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری خۆڵبارین لە ئارادایە.
دەشلێت كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق په‌ڵه‌هه‌ور و هه‌ندێ جار هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته بارانبارین، له هه‌ندێك ناوچه‌ش له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌دا خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ناوچه‌كانی باكوری عێراق نمه باران ده‌بارێت له‌گه‌ڵ بوونی ره‌شه‌با و هه‌وره بروسكه، پله‌کانی گه‌رماش روو لە دابەزین دەکات.