وه‌زیری دارای هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت " پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه. بۆیه دوای ئه‌م بڕیاره گرنگترین پرس گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزی پاشه‌كه‌وته".
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپەڕی "وشه"ی راگەیاندووە "كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه لای حكوومه‌ته، نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلاره، هه‌ر كاتێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند بگه‌ین به رێككه‌وتن، ئه‌وا مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو به مووچه‌خۆران ده‌ده‌ینه‌وه".
له‌گه‌ڵ دانانی سیستمی پاشه‌كه‌وت، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك مافی خۆیانه، راگیرا و هه‌موو فه‌رمانبه‌ران پله‌یه‌كیان فه‌وتا له‌ماوه‌ی پاشه‌كه‌وتدا.
به‌ڵام وه‌زیری دارایی كوردستان ئاشكرای كرد كه پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میلاكات ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، ئێسته راپۆرتیان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بده‌ن.
حكومه‌ت له ساڵی 2015 مووچه‌ی مانگه‌كانی (9-10-11-12) مووچه‌خۆرانی به پاشه‌كه‌وتكراوی لایه كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ ترلیۆن و 400 ملیار دیناره.
مووچه‌ی ساڵی 2016 نیو مووچه‌ی 12 مانگ كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی پێنج تریلیۆن و 100 ملیار دینار.
مووچه‌ی ساڵی 2017 به‌هه‌مانشێوه‌یه، نیو مووچه‌ی 12 مانگه كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی پێنج ترلیۆن و 100 ملیار دینار.
ساڵی 2018 جیاواز له ساڵه‌كانی پێشوو، دۆخی دارایی حكوومه‌ت باشتر بوو به‌وه‌ی سێیه‌كی مووچه‌ی 12 مانگ كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو تریلیۆن و 550 ملیار دینار بووه پاشه‌كه‌وت كراوه.