توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە سێکسکرن بە شێوەیەکی زانستیانە، سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیێنێت لەوانە
رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست و هەوکردنی خانەکانی پێست کەمدەکاتەوە.
پسپۆران لەسەر سوودەکانی ئەنجامدانی سکێکس کردن، گەیشتوونەتە ئەو راستیانەی زۆر لە کێشەکان لەو رێگەوە چارەسەردەبن، هەروەها مرۆڤ پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر و سەردانی پزیشکی تایبەتمەند نابێت.
یەکێک لە سوودەکانی تر رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست و هەوکردنی خانەکانی پێست کەمدەکاتەوە.
هەروەها لەکاتی سێکسکردندا لەشی ئافرەتان رێژەیەکی زۆری هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەردەدات، کە جۆرێک لە بریسکانەوە بە قژیان دەدات و پێستیشیان نەرمدەکاتەوە.
یەکێک لە سوودەکانی تری سێکسکردن رێژەیەکی زۆر لە گەرمۆکەکانی نێو لەش دەسووتێنێت، کاتێک ئەو کردارە لە کەشێکی رۆمانسی و لە پێش رووناکی مۆم ئەنجامبدرێت.
هەروەها سێکس ئاسانترین وەرزشە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، ئەو وەرزشە کاری دەمارەکانی لەش رێکدەخاتەوە، بەشێوەیەک ئەنجامدانی لە مەلەوانی بەسوودترە و پێویستیشی بە پێڵاوی تایبەت و کەلوپەلی راهێنان نابێت.
لەوەش گرنگتر، سێکسکردن هاوکارییەکی باشی مرۆڤەکان دەکات لە کاتی تووشبوون بە کێشەی دەروونی ، ئەویش لەرێگەی دەردانی ئەندرۆفین لە رێرەوەکانی خوێندا، کە کاردەکات بۆ گۆڕینی نائارامی بۆ چالاکی و هەستکردن بە ئاسوودەیی.
ئەوانەی سەرئێشەیان هەیە دەتوانن لەرێگەی سێکسکردنەوە ئەو سەرئێشەیە کەمبکەنەوە، لەو رێگەوە کاری ئەو دەمارانە ئاسایی دەبێتەوە کە پەیوەنییان بە موخ و مێشکەوە هەیە.