دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی نیوزلەندا بە خوێندنەوەی قورئان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئازاری 2019 لە دەستپێکی دانیشتنی پەرلەمانی نیوزلەندا  چەند ئایەتێک لە قورئان خوێندراو پاشان دانیشتنەکە دەستیپێکرد.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نیوزلەندا وەک رێزگرتنێک بۆ قوربانیانی هێرشەکەی ئەو وڵاتە کە لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن راسیستێکی سپی پێست ئەنجامدرا، چەند ئایەتێک لە قورئان خوێندرایەوە.

ئیمام  نیزامولحەق سانەوی، ئایەتەکانی سورەتی بەقەرەی خوێندوە و خوێندنەوەی قورئانەکەش پێش پێشکەشکردنی وتەکانی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا بوو.

لەلایەکی دیکەوەو هەر ئەمڕۆ سێشەممە خوێندکارانی زانکۆی کانتەبێری کریستچرچ لە نیوزلەندا هەموان بە کۆمەڵ  بۆ ڕیزگرتن لە بانگ و پیشاندانی هاوسۆزی بۆ کۆمەڵگەی موسڵمانانی ئەو وڵاتەکۆبوونەوەوەو گوێان لە بانگ گرت.

رۆژی هەینی ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ هێرشبەرێک لە نیوزلەندا بە چەکەوە هێرشیکردەسەر دوو مزگەوت و، زیاتر لە ٥٠ کەسی شەهیدبوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.



PM:05:03:19/03/2019