رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەك رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمرۆ ١٩ی ئازار لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو كە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 21ی ئادار، پشووی فەرمییە.

جەژنی نەورۆز كراوەتە پشوویەكی نیشتمانیی لە عێراقدا و جگە لە هەرێمی كوردستان لە بەغدای پایتەخت و زۆربەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ ساز دەكرێت.



PM:08:42:19/03/2019