لە هەولێر چەند شوێنێکی گۆشت فرۆشتن داخران

قائیمقامییەتی هەولێر رایگەیاند بەهۆی بابەند نەبوون بە مەرج و رێنمایەکان چەند شوێنێکی گۆشت فرۆشتنیان لە گەڕەکێکی شاری هەولێر داخست.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا قائیمقامییەتی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی سەرپێچیکردن وسەربڕینی ئاژەڵ لەبەردەم دوکانیان بەدەر لە رێنماییەکان چەند گۆشت فرۆشێک لە گەڕەکی 121ی گوڵان داخران".

قائیمقامیەتی هەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەیدا عاماژەی بەوەشکردوو، بەدواداچوونەکانیان بەردەوامی دەبێت.


AM:10:39:22/03/2019