ئه‌مڕۆ هەینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووى له دابه‌زین كرد و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك به نزیكه‌ى 67 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 67 دۆلار و 20 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 68 دۆلار و 57 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له بازاڕه‌كانى جیهان به 59 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 60 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.