سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، داوایكرد له هه‌ڵبژاردنی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سزا بده‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، لەرێگای پارێزەرەکانیەوە لە زیندان پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت "له مێژووی توركیادا هیچ كاتێك سیاسه‌ت و ره‌وشت و میدیا وه‌كو ئێستا بۆ ئه‌م ئاسته نزمه دانه‌به‌زیووه".
ده‌میرتاش، كه دوو ساڵ و نیوه له زیندانی ئه‌دیرنه‌یه، داوای کرد داوای له ئه‌ندامانی "هه‌ده‌په" كرد ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆكوشتن ببن. له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا (ئاكپارتی) و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا(مه‌هه‌په) سزا بده‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشی: "به هه‌ڕه‌شه و درۆ توركیا و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌بات، به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابن. باشترین به‌ڵگه‌ش داهێزرانی باری ئابووری توركیاییه".
ئه‌م په‌یامه‌ی ده‌میرتاش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ زیندانییەكی دیكەی مانگرتوو له شاری "ماردین"ی باكووری كوردستان، كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا‌و بەمەش ژمارەی قوربانییەکانی ماگرتووان بوون بە چوار زیندانی کە سێیان ئافره‌تن و یه‌كێكیان پیاوه، به هۆی مانگرتنی به‌رده‌وام گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "پارتی دیموكراتی گەلان رایگه‌یاند، بەرپرسیاریەتی ئەو زیندانییانەی لە چالاكی مانگرتندان و گیان لەدەستدەدەن، لە ئەستۆی وەزیری دادی توركیایە".