دەستکرا بە چاککردنەوەی پردی سلێمانی- کەلار

ئەمشەو شارەوانى گەرمیان لە رێگەی تیمەکانیانەوە  دەستیانکردووە بە چاککردنەوەى پردى دەرەدۆین کە دەکەوێتە سەر ڕێگاى نێوان سلێمانى– کەلار .

بەگوێرەی هەوالێكی ماڵپەڕى هاوڵاتى ، دواى ئەوەى بەهۆى بارانبارینى بەخوڕ و دروستبوونى لافاوەوە بەشێک لە پردى دەرەدۆین لەنێوان سلێمانى- کەلار ڕووخا لە ئێستادا تیمەکانى شارەوانى گەرمیان سەرقاڵى چاکردنەوەى ڕێگاکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩، شەپۆلێکى بارانبارینى بەهێز رووی لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کردو بەوهۆیەوە لافاو لە چەند جێگایەک دروست ببوو، هەروەها لە چەند ناوچەیەکیش ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکرد و زیانیش بە کۆمەڵێک خانوو پرد گەیشت.


AM:12:05:26/03/2019