تورکیا هەرەشە لە کورد دەکات

وەزیری بەرگری توركیا لەبارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گەریلاكانی پەکەکە لە قەندیل رایگەیاند، ئەم هێرشانە درێژەیان دەبێت.

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی لایەنگرانی (فەتحولڵا گولەن) یشەوە وتی: لەدوای هەڵگرتنی باری نائاسایی، (277) كارمەندی سوپای توركیا دەركراون، بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە بێ هیچ كەموكوڕی و لەمپەرێك، بە توندی درێژەی هەیە.

خەلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەمریكا لەبارەی بەرزاییەكانی جۆلانەوە رایگەیاند، ئەمانە زۆر هەڵەن و ئەم ئاڕاستەیە زۆر مەترسیدارە.

سەبارەت بە پێشهاتەكانی دەریای ئیجەش وتی: چاوەڕێ لە هەموو لایەنەكان دەكەین خۆیان لە كاری ئیستیفزازی بەدووربگرن و تێگەیشتووانە مامەڵە بكەن و هەمان هەستیاریان هەبێت.


PM:02:50:29/03/2019