دەوام لە زانکۆیەکی هەرێم راگیرا

راگری کۆلیژی زانستە کشتوکالیەکان رایگەیاند، بەهۆی کۆبونەوەی ئاو لە هۆڵەکانی کۆلێژەکەیان سبەینی دوامی خوێندکاران رادەگیرێت.

لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا راگرایەتی کۆلێژی زانستە کشتوکاڵییەکان 
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی کۆلێجی زانستە کشتوکالیەکان دەکاتەوە، کە سبەی دووشەممە ١ی نیسان دەوام لە کۆلێج رادەگیرێت.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕێکی زۆر ئاوی لافاو چووەتە ناو کۆلێج و کافتریا و سێ بەشی کۆلێج و، ناتوانرێت دەوامی تیا بکرێت.  

راگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان راشیگەیاندووە، پشوەکە تەنها بۆ خوێندکارانەو دەوامی فەرمانبەران و مممۆستایان ئاسایی دەبێت.


PM:10:00:31/03/2019