بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتۆمبێل دەكاتەوە، كە نابێت لەكاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا جگە لە مۆری كۆمپانیا ڕێكەوتی دەرچونی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیا، هیچ نوسینێكی دیكە لەپشتی مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەكە بنوسرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتۆمبێل دەكاتەوە، كە نابێت لەكاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا جگە لە مۆری كۆمپانیا ڕێكەوتی دەرچونی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیا، هیچ نوسینێكی دیكە لەپشتی مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەكە بنوسرێت، چونكە لەناو گرێبەستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكەدا ئاماژە بەكاتو ڕێكەوتی گرێدانی گرێبەستەكە كراوەو لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆشدا كار بەكاتو ڕێكەوتی گرێبەستەكە دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: لەمەودوا هەر كۆمپانیایەكی بازرگانی ئۆتۆمبێل لە كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ڕێكەوتی دەرچوونی ئۆتۆمبێلەكە لە كۆمپانیا وەك تێبینی بنوسێت لەپشتی مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەكە، دووچاری لێپرسینەوەو كاری یاسایی دەبێتەوە.