وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وازی لە پۆستەكەی هێناو و ترەمپیش جێگرەوەیەكی بۆ دیاری کرد.

لە تویتێکیدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند "كریستن نیڵسن، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریكا واز لە پۆستەكەی دەھێنێت و دەمەوێت سوپاسی بکەم بۆ ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردوون".

ئاماژەی بەوەش كردووە، كیڤن ماكئالینان، رێپێدراوی ئێستای گومرگ و پارێزگاریكردنی سنوورەكان، وەك جێگرەوەی كریتسن نیڵسن دیاریدەكات و باوەڕی بەوە ھەیە كە بە باشترین شێوە دەتوانێت پۆستی وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی بەڕێوە ببات.

سایتی بی بی سی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، كریستن نیڵسن هیچ هۆکارێکی بۆ وازهێنانی لە پۆستەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمەریکا ئێستا سەلامەترە لەو رۆژەی کە من دەستم بەکارکرد".

پێش ئەویش، چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەستیان لە کارەکانیان کێشایەوە، بەڵام ئەوان هۆکارەکەیان بۆ سیاسەتەکانی ترەمپ گەڕاندەوە.


PM:03:42:08/04/2019