له‌سه‌ر ناردنی چوار موچه‌ی پێشمەرگە رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

دوای ئەوەی حكومەتی غێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی چوار مانگی تەرخانكراو بۆ پێشمەرگە نیشاندا، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو 68 ملیار دینارەی مانگانە بەغدا بۆ مووچەی پێشمەرگە دەینێرێت بەشی نیوەی موچە دەكات.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: بابەتی ناردنی چوار مووچە بەسەر یەكەوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بە هەڵە لێكدانەوەی بۆ كراوە، چونكە وەزیری بەرگری عێراق بە وەكالەت (كە عادل عەبدولمەهدی)ە بە گوێرەی بڕەگەی 10 لە بودجەی گشتی عێراق بڕیاریداوە كە مووچەی ساڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە وەزارەتی بەرگرییەوە بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بۆ هەر مانگێك بڕی 68 ملیار دینار بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دیاریكراوە، بۆ كۆی مووچەی ساڵەكەش دەكاتە بڕی 816 ملیار دینار، بۆیە هەر دوێنێ سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە كە ئەو پارەیە مانگانە لەگەڵ بودجەی دیاریكراوی حكومەتی هەرێم رەوانە بكرێت و ئێمە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە مووچە وەردەگرین.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەو 68 ملیار دینارەی كە وابڕیارە لەمەودوا بەغدا بۆ مووچەی پێشمەرگە بینێرێت، بەشی موچەی نیوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات، چونكە موچەی ئەوان بڕی 140 ملیار دیناری پێویستە بە مووچەی یەكەكانی 70 و 80 شەوە.



PM:06:02:11/04/2019