پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەردەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی لافاوەكەی عێراقی، کە  ئەو بڕیارە هەرێمی كورددستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك كرا، کە گرنگترینیان پرسی قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی ئەم دوایی عێراق و هەترێمی کوردستان.

لە دانیشتنەی ئەمڕۆدا بەکۆی دەنگ بڕیار لسەر قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی ماوەی رابردووی پارێزگاكانی عێراق درا و پەسەند كرا.

بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق قەرەبوکردنەوەکە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. 




PM:07:17:13/04/2019