یەكەمەكانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دەستیان بەخۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردەوەو داوایان كرد دەرگای دامەزراندنیان بۆ بكرێتەوە.
دەیان دەرچووی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە دەستیان بەخۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردەوە و داوایانكرد بڕیاری دامەزراندنیان بدرێت و ڕایدەگەیەنن "ئەو بەڵێنەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێماندرا بۆ دامەزراندنمان جێبەجێبكرێت و چیتر دەستی بەدەستیمان بۆ نەكرێت".
ئەو دەچوانە داوا دەكەن چاویان بە نێچیرڤان ئەحمەد بەڕێوەبەری دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بكەوێت ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە.
ئەو دەرچووانە كە یەكەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستانن، ماوەی چەند ساڵێكە داوا دەكەن دەرگای دامەزراندنیان بۆ بكرێتەوە، بەڵام بەبیانووی نەبوونی بودجەوە وەڵام نەدراونەتەوە.