به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی تۆمەتباری دۆسیەی كوژرانی هاووڵاتییەكی لە قەڵادزێ راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ بكوژی ئه‌و هاووڵاتییەیان دەستگیر كرد كە ئەمڕۆ ته‌رمه‌كەی لە قەڵادزێ دۆزرایه‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕووم کە سبەینێ سێشەممە لە كۆنفررانسێكی رۆژنامەوانیدا لە باره‌گای به‌شی پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرا دەكەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی نیسان، پۆلیس ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (س. ع. ئـ.) دۆزییەوە كە له‌دایكبووی ساڵی 1969ەو پیشه‌ی كاسبە، به وته‌ی كه‌سوكاری له دوێنی یه‌كشه‌ممه‌وه (س. ع. ئـ.) له ماڵه‌كه‌ی چۆته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواتر بە كوژراوی لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە.