ئەحمەدی حاجی ڕەشید: لە دوو ڕۆژدا موچە دەگاتە هەرێم

 دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران زۆر به‌سستی به‌رێوه‌ ده‌چێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دڵنیایی ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات له‌ دوو رۆژی داهاتوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند : بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 15-17 ی مانگی نیسان دەگاتە دەست وەزارەتی دارایی هەرێم.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "سەبارەت بەو پرسە پەیوەندیم بە وەزیری داراییەوە كردووە و پێیڕاگەیاندم دواكەوتنی ناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە هەندێك كاری ڕۆتینیاتی وەزارەتەوە هەیە".

وتیشی "وەزیری دارایی دڵنیایی داوە كە دواكەوتنی موچە بە ئەنقەست و دروستكردنی كێشە نیە بۆ ئەو پرسە و لە بابەتی ڕۆتینی تێناپەڕێت و لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا دەنێردرێت".

ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەم مانگە بەراورد بە مانگی ڕابردوو دواكەتووە و بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دواكەوتووە و ناڕەزایەتی لای فەرمانبەران دروستكردووە.


PM:06:00:16/04/2019