بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكان ماڵی ئەستێرەكان داخرا
بەپێی راگەیەنراوێكی قایمیامیەتی سلێمانی كافتریایەك به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ داخرا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هاتووە به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له به‌خوار ته‌مه‌ن (18)ساڵ، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داده‌خات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه هه‌موو گازینۆ، كافتریا، كافتریای نێرگه‌له و شوێنی خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه رێگری له هاتوچۆی خوار ته‌مه‌ن (18)ساڵ و نه‌وجه‌وان بكه‌ن بۆ شوێنه‌كه‌یان هه‌روه‌ها نابێت هیچ خواردن و خواردنه‌وه و نێرگه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌ش بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
راشگه‌یه‌نراوه، یه‌كێكی تر له سه‌رپێچیه‌كانی تری كافتریاكه، پابه‌ند نه‌بوونیه‌تی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردنی كافتریا و كارمه‌نده‌كانی، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
PM:01:51:17/04/2019