شارەوانیی ھەولێر لەبارەی دروستكردنی خانوو ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر لەبارەی دروستكردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو، ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و داوا لە ھاووڵاتییان دەكات بە نوێترین ڕێنماییەكان پابەند بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر ئاگادارییەكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكردەوە، تێیدا داوا لە ھاووڵاتییان دەكات "پابەند بن بە دوایین ڕێنماییەكان كە بە نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەرێوەبەرایەتیی كاروباری یاسایی ژمارە (4\9037 لە 29/11/2018 ) و نووسراوی ژمارە (1683/10 لە 10/12/2018) كە گشتاندنی بۆ كراوە".

سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە "بە ھیچ شێوەیەك ڕێگە نەدرێت بە دوستكردنی خانوو بە شێوەی دابەش دوو، ھەر ڕێگەپێدانێك لە پاش دەرچوونی ڕێنمایی راگرتنی دابەش دوو دراوە بەدەر لە ڕێنماییەكان ڕابگیرێت و رێگەیان پێ نەدرێت، ئەگەر نا خۆیان بەرپرسیار دەبن و رێكاری یاسایی بەرامبەرتان وەردەگیرێت".




PM:02:19:18/04/2019