لەبارەی گۆڕانی وادەی تاقیکردنەوەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانی وادەی تاقیکردنەوەکان روونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت "لە کات و ساتی دیاریکراو ئەنجام دەدرێن".

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتی تاقیکردنەوەکان رووی نەداوە و لە کات و ساتی دیاریکراو ئەنجام دەدرێن.

پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کرا، کە بەهۆی مانگی رەمەزانەوە، کاتی تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕینی پرۆسەی خوێندن لە بەخۆڕاییەوە بۆ بەپارە، پشتیوان سادق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رەتی کردووەتەوە هیچ پلانێکی لەوجۆرە هەبێ و رایگەیاندووە، بەپێی دەستووری عێراق خوێندن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەخۆڕاییە.


PM:01:32:21/04/2019