وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی دوو موچە نەدراوەکەی ئەمساڵ دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، لەرێگەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، دەتوانرێت پێدانی موچە بەفەرمانبەران رێكبخرێتەوەو دوو مەچە نەدراوەکەی ئەمساڵێش بدرێتەوە بە موچەخۆران

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی وئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیابد، کە رێكخستنەوەی پێدانی موچە نەدراوەكانی ئەمساڵی فەرمانبەران، پەیوەستە بە هەبوونی پارەی پێویست.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا، رێخۆشكەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی موچەو دەتوانرێت لەو رێیەوە ئەو دوو موچە نەدراوەی ئەمساڵ، بدرێتەوە بەفەرمانبەران و موچەش رێكبخرێتەوە.

سەرچاوەکە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی رونیکردوەتەوە، کە پێدانی پارە بەلێندەران كاریگەری لەسەر دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت، بەو پێیەی هەر سێ مانگ جارێك 100 ملیارد یناریان بۆ دابین دەكرێت، لەكاتێكدا بۆ پێدانی موچەی یەك مانگ، وەزارەتی دارایی پێویستی بە 881 ملیار دینار هەیە.

پێشتریش فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق، رایگەیاند، کە لە چەند مانگی داهاتوودا كێشەی دواكەوتنی موچە لە هەرێم نامێنێت.



PM:10:11:22/04/2019