مەترسی لەسەر خانووەکانی نزیک بەنداوی موسڵ دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی موسڵ هۆشداری بەپەلە دەدات بەو ماڵانەی نزیكی رۆخی رووبارەكەن کە ئەگەری ژێرئاوکەوتنیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی نیسان لە بەیاننامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی موسڵ رایگەیاند" دەبێت ماڵەكانی نزیك رۆخی ئاوەكە بە خێراترین كات چۆڵی بكەن، لەبەرئەوەی مەترسی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە".

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە" بەهۆی بەردانەوەی زۆری ئاوەكە لە وڵاتی توركیاوە، بەنداوەكە توانای گلدانەوەی ئەو ئاوەی نییە و لە بەردانەوەی ئاوەكەشدا ئەگەری هەیە ئەو ماڵانەی دەكەونە رۆخی رووبارەكەوە ژێرئاو بکەون، لەبەرئەوە پێویستە چۆڵی بكەن".

بەپێی راگەیەندراوەکە زۆربوونی ئاوی بەنداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەردانەوەی بەنداوەکانی تورکیا.




PM:08:53:23/04/2019