وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێم دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاویش ئۆغڵو سەردانی بەغدا دەکات و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستان- هەولێر دەکات.

ئاژانسی نزیک حکومەتی تورکیا، ئاندۆڵ بڵاویکردەوە، بڕیارە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مەولوود چاوشئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا بکات و لەو، سەردانەیدا دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا یەکشەممە و دووشەممە 28 و 29ی نیسانی هەفتەی داهاتوو دەبێت و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن پاش سەردانی بەغدا بگاتە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستایش کۆ ببێتەوە.

ماوەیەکی کەم پێش ڕیفراندۆم لە ساڵی ٢٠١٧ دا مەولود چاویش ئۆغلۆ سەردانی بەغداو هەولێری کرد، لەدوای ئەو سەردانەوە ئەمە یەکەمجارە سەردانی هەولێر بکات، ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا لە ١ی ئایارەوە لەمیانەی گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران دەیەوێت بەتەواوی بەر لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە جیهانی دەرەوە بگرێت. 



AM:09:25:26/04/2019